بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕافائیل گروسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، بە مەبەستی وتووێژ لە گەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران گەیشتە تاران و لە لایەن بێهروز کەماڵوەندی جێگری کاروباری نێودەوڵەتی و وتەبێژی ئەم ڕێکخراوە پێشوازیی لێکرا.
ئەمەش یەکەم سەردانی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکییە بۆ تاران لە پاش پێکهێنانی کابینەی نوێ و دەستبەکاربوونی محەممەد ئیسلامی وەک سەرۆکی نوێی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران و هەروەها پێش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکیش لە سەر دۆسیەی ئێران دەبێت./.