بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دیسانەوە ڕەخنەی لە شێوازی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ئەفغانستان گرت و وتی کە ئەمریکا لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر لاوازیی پێوە دەبینرێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی فۆکس نیوز وتی کە بە بۆچوونی من ئێمە لە ئەفغانستان هەڵهاتووین و هەمووی ئەمەش هۆکارەکەی بۆ لاوازبوونی ئەو کەسەیە کە ئێستا وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.
ترەمپ وتی کە لە ماوەی 18 مانگ تەنانەت سەربازێکمان لە ئەفغانستان لە دەست نەدا و پرۆسەکە و ئاشتی بە باشی دەچووە پێشەوە، تاڵیبان هیچ کات لە هێزەکانی ئێمە نزیک نەدەبوونەوە، ئەوان شوێنێکیان داگیر نەدەکرد و دەیانزانی ئەگەر وا بکەن ڕوبەڕوی دۆزەخی بۆردومانەکان دەبوونەوە./.