بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش کۆبوونەوەی نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان لە گەڵ نەبی بێری سەرۆکی پەرلەمان، سەرۆکایەتی کۆماری لوبنان ڕایگەیاند کە فەرمانی پێکهێنانی کابینەی نوێی ئەم وڵاتە واژۆ کراوە.
میدیاکانی لوبنان ڕایانگەیاند کە میشل عون سەرۆک کۆمار و نەجیب میقاتی سەرۆک وەزیرانی نوێی ئەم وڵاتە، فەرمانی پێکهێنانی کابینەی نوێیان واژۆ کردووە.
کابینەی نوێی حکومەتی لوبنان لە 21 وەزیر پێکهاتووە و سەرۆک وەزیرانی نوێش ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ سەرجەم وڵاتانی جیهانی لە پەیوەندیدا دەبن بەدەر لە ڕژێمی زایۆنیستی.
میقاتی ڕایگەیاندووە کە ئەم کابینەیە نوێنەرایەتی تەواوی لوبنانییەکان دەکات نەک گرووپ و لایەنێکی دیاریکراو./.