بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەحسین خەفاجی وتەبێژی فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق هەواڵی دەستپێکردنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لەم وڵاتە ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە ئەمریکا داواکارییەکی بۆ مانەوەی هێزەکانی لە عێراق نەبووە.
ئەو بەرپرسە سەربازییەی عێراق وتی کە هاوکارییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە بواری مەشق و ڕاهێنان، ئاڵوگۆڕی زانیاری لە شەڕی دژ بە تیرۆر و هاوکاری هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە ئەگەری داواکاری عێراق بەردەوام دەبێت.
خەفاجی وتی کە لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی نێوان بەغدا و واشنتن، هێزەکانی ئەمریکا پرۆسەی کشانەوەیان بە ژمارەیەکی زۆر دەستپێکردووە./.