بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پێگەی میدل ئیست نیوز ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵا ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو سەردانی تاران دەکات.
هەواڵەکەش لە سەر زاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاو بووەتەوە.
ئەمەش یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای بیانییە لەم ئاستەدا لە پاش هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران.
مستەفا کازمی پێشتر ڕایگەیاندبوو کە پاش پێکهێنانی کابینەی نوێی ئێران سەردانی تاران دەکات./.









