بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆمبێک بە کاروانی هێزەکانی سوپای سوریا لە پارێزگای درعا لە باشوری ئەو وڵاتە تەقییەوە و لە ئاکامدا ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
ئەو کاروانەش لە سەر ڕێگای گوندی نافیعە بۆ عەین زکر کرایە ئامانج و 7 ئەندامی سوپای سوریای کردە قوربانی و 3 ئەندامی دیکەی بریندار کرد.
تەقینەوەکەش لە کاتێکدایە کە سەرچاوە فەرمییەکانی سوریا ڕایانگەیاند ڕۆژی چوارشەممە هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە گەیشتوونەتە ناوەندی شاری درعا و ئاڵای سوریایان لە گۆڕەپانی ناوەندیی شارەکە هەڵکردووە./.