بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتی دراوسێ کردەوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەو وتووێژەدا گرنگی ڕاوێژی بەرپرسانی هەر دوو وڵاتی لە سەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان وەبیرهێنایەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە چاوپێکەوتنەکەی ئەم دواییەی لە گەڵ شێخ محەممەد بن ڕاشد سەرۆک وەزیرانی ئیمارات لە بەغدا، تێڕوانینی ئەرێنی بەرپرسانی هەر دوو وڵاتی لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بە گرنگ ناو برد./.