بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕۆبرت مالی نێردەی تایبەتی ئەو وڵاتە بۆ کاروباری ئێران بڕیارە لە ڕۆژانی 7 تا 10 ی ئەیلول سەردانی مۆسکۆ و پاریس بکات، تەوەری سەردانەکەشی وتووێژ لە گەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەیە سەبارەت بە گەڕانەوەی تاران بۆ بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی ڕێکەوتنی ناوەکی.
بڕیارە ئەو بەرپرسە ئەمریکییە لە گەڵ هاوتاکانی لە ڕووسیا و فەرەنسا سەبارەت بە دۆسیەی ناوەکی ئێران و پێویستی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی خێرا و جێبەجێکردنی بۆ گەڕانەوەی هاوبەش و جێبەجێکردنی بەڵێنەکان لە ڕێکەوتنی ناوەکی وتووێژ و بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ بکات./.