بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە وتووێژی لە گەڵ حامید کەرزای سەرۆک کۆماری پێشووتری ئەفغانستان وتی کە تاران خوازیاری ئەفغانستانێکی دوور لە شەڕ و تیرۆریزمە.
عەبدوڵڵاهیان وتی کە ئێران خاڵە سنورییەکانی لە گەڵ ئەفغانستان بە کراوەیی دەهێڵێتەوە و بازرگانیش بەردەوام دەبێت.
ناوبراو داگیرکاری 20 ساڵەی ئەمریکای بە هۆکاری کێشە و گرفتەکانی ئێستای ئەفغانستان ناو برد و وتی کە تەنیا ڕێگای دابینکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان، جێبەجێکردنی داواکاری و ئیرادەی خەڵکە بۆ پێکهێنانی حکومەتێک بە نوێنەرایەتی سەرجەم پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە./.