بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەی ئۆنلاینی وەزیرانی دەرەوەی ئێران، چین، پاکستان، ئۆزبەکستان، تاجیکستان و تورکمانستان وەک 6 وڵاتی دراوسێی ئەفغانستان بەڕێوەچوو.
حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین، شامەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان، ڕەشید مەردوف وەزیری دەرەوەی تورکمانستان، سیراجەدەین مهرەدین وەزیری دەرەوەی تاجیکستان و عەبدولعەزیز کامیلۆف وەزیری دەرەوەی ئۆزبەکستان لەو کۆبوونەوەدا بەشدارییان کرد.
پێشتر شامەحمود قورەیشی وەزیری دەرەوەی پاکستان لە سەردانێکدا بۆ تاران لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران دوایین گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستانی تاوتوێ کرد./.