بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد نەعیم وتەبێژی مەکتەبی سیاسی گرووپی تاڵیبان وتی کە ئەفغانستان هیچ پێویستی بە پەیوەندی لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی نییە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ کەناڵی الجزیرە مباشر، وتی: هیچ شتێک نییە کە ئێمە لە ئیسرائیل نزیک بکاتەوە و پێویستمان بەم پەیوەندییە نییە.
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبانیش چەند ڕۆژ پێش ڕژێمی زایۆنیستیی وەک شێرپەنجەیەک بە جەستەی جیهانی ئیسلامەوە ناو برد و وتی کە قودس کێشەی یەکەمی جیهانی ئیسلامە./.