بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاش ئەمریکا، ئەڵمانیاش ڕایگەیاند کە بە نیگەرانییەوە کە ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە دەڕوانێت.
هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پێکهاتەی کابینەی نوێی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە بووەتە هۆی نیگەرانی بەرلین و ئەم حکومەتەش شتێکی بۆ گەشبینی نییە.
ماس وتی کە ئەو کابینەیە بە بێ بەشداری لایەنەکانی دیکە و هەروەها توندووتیژییەکانی ڕۆژی سێ شەممەی کابوڵ لە دژی خۆپێشاندەران و پەیامنێران بابەتێک نییە کە جێی گەشبینی بێت.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە تاڵیبان کرد کە ڕێگای بەو خەڵکانە بدات کە دەیانەوێت لە ئەفغانستان بچنە دەرەوە و وتی کە ئەگەر حکومەتەکەی تاڵیبان نەتوانێت کاروباری خۆی بەڕێوە ببات، مەترسی هەڵوەشانەوەی سیاسی و ئابوریی لە سەر دەبێت./.