بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیا عێراقییەکان ئەمڕۆ سێ شەممە ڕایانگەیاند کە فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوە و قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە گەڵ قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیی ئەهلی حەق کۆبوونەتەوە.
پێگەی کەناڵی العهد ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە خاکی عێراق تاوتوێ کراوە.
ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق جەختیکردەوە کە لێژنەی هەماهەنگی خۆڕاگری چاوەڕوانی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە بە کردەوە و گرنگی بە بەیاننامەکان نادات.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە سەر کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەم وڵاتە دڵنیاییان داوە./.