بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی کە لەندەن هاوکاری ئەو ئەفغانییانە دەکات کە هاتوونەتە بەریتانیا تا ژیانێکی نوێ دەست پێبکەن.
ناوبراو وتی: موڵەتی ئەوە نادەین کە ئەفغانستان جارێکی دیکە ببێتە پەناگەی تیرۆریستان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش دەبێت هەڵوێستێکی یەکگرتووی لە بەرامبەر تاڵیبان هەبێت.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا وتی کە بە پێی کردەوەکانی تاڵیبان هەڵسەنگاندنی خۆمان دەکەین و لە سەرجەم کارتە ئابورییەکانیش بۆ گوشاری دژ بەو گرووپە کەڵک وەردەگرین./.