بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزێپ بۆرێڵ بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە چاوپێکەوتنی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وتی کە ئەم ناوچەیە ڕۆڵی بەرچاوی لە ئاسایش و سەقامگیری عێراقدا هەیە و ئێمە بە باشتربوونی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا خۆشحاڵین.
ناوبراو وتی کە هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق دەدەین.
بۆرێڵ وتی کە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بۆ شەڕی دژ بە داعش بەردەوام دەبێت.
بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا وتی کە خۆمان بە پابەندی هاوکاریکردنی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر داعش دەزانین، لە بەر ئەوەی کە لەو بڕوایەداین کە داعش هێشتا کۆتایی نەهاتووە.
وتیشی کە چالاکی ڕاوێژکارانی سەربازی لە بەردەوام دەبێت و ناوەندێک بۆ ئەوان لە شاری هەولێر دەکرێتەوە تا هەرێمی کوردستان کەڵکی لێ وەربگرێت./.