بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی سوریا ئەمڕۆ سێ شەممە لە بەرامبەر هەواڵ و ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا لە سەر پەیوەندیی دیمەشق و ئەنکەرە هاتە دەنگ.
بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی دەرەوەی سوریا ڕەتیکردەوە کە وڵاتەکەی هیچ پەیوەندی و دانوستانێکی لە گەڵ تورکیا بە تایبەت لە شەڕی دژ بە تیرۆردا بێت.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە بۆ جیهان بە تەواوی ڕوون و ئاشکرایە کە حکومەتی تورکیا لایەنگری سەرەکی تیرۆریزمە و ئەو وڵاتەش بووەتە سەرچاوەی توندڕۆیی و تیرۆر، تیرۆریزمێک کە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و جیهانی کردووەتە ئامانج، ئەنکەرە بە ئاشکرا سەرجەم بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا پێشێل دەکات.
ئەم کاردانەوەش لە پاش ئەوە بوو کە ڕۆژنامەی Türkiye Gazetesi ڕایگەیاندبوو کە هاکان فیدان و عەلی مەملوک بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری تورکیا و سوریا لە داهاتوویەکی نزیکدا لە بەغدا کۆدەبنەوە./.