بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاپۆرتی چەند میدیایەکی پاکستاندا هاتووە کە تاڵیبان کەسێکی بە ناوی مەلا محەممەد حەسەن ئاخوند وەک سەرۆکی حکومەتی نوێی ئەفغانستان دەستنیشان کردووە.
بڕیار بوو کە تاڵیبان ئەمڕۆ دووشەممە پێکهاتەی حکومەتەکەی لە ئەفغانستان ڕابگەێنێت بەڵام بۆ ڕۆژی چوارشەممە یان ڕۆژانی داهاتووی دواکەوتووە.
مەلا محەممەد حەسەن ئاخوند لە ئێستادا سەرۆکی بەهێزترین ناوەندی بڕیاری تاڵیبان یان هەمان ئەنجومەنی سەرکردایەتییە و لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی چەکدارییە و لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردووش سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە بووە.
هەیبەتوڵڵا ئاخوندازدە سەرکردەی تاڵیبان مەلا محەممەد حەسەن ئاخوندی وەک سەرۆکی حکومەت دەستنیشان کردووە کە مەلا برادەر ئاخوند و مەلا عەبدولسەلام وەک دوو جێگرەکەی دەبن./.