بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیناتۆر لیندزی گراهام ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان دەگەڕێنەوە.
ناوبراو کە لەم ماوەیەدا بە هۆی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە توندی ڕەخنەی لە جۆبایدن گرتووە، ڕایگەیاند کە ئەزموونی سوریا و عێراق پێمان دەڵێت کە هێزەکانی ئەمریکا دەگەڕێنەوە ئەفغانستان.
گراهام وتی کە ئەمریکا هیچ چارەیەکی بەدەر لە گەڕانەوە بۆ ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان نییە.
ئەو سیناتۆرە هەڕەشە تیرۆریستییەکانی بە پاساوی گەڕانەوەی هێزەکانی ئەمریکا بۆ ئەفغانستان ناو برد و لە هەمان کاتیشدا وتی کە تاڵیبان ناتوانێت حوکمی ئەفغانستان بکات و باشترە کە واشنتن پاڵپشتی لە خۆڕاگریی پەنجشیر بکات./.