بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سیناتۆر مایکڵ مەک کوڵ بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندووە کە 6 فڕۆکەی ئەمریکی لە فڕۆکەخانەی مەزار شەریف لە لایەن تاڵیبانەوە دەستیان بە سەردا گیراوە.
ئەو فڕۆکانە بە وتەی سیناتۆرە کۆماریخوازەکە بڕیار بووە کە کەسانی ئەمریکی و هاوکارانی واشنتن لە ئەفغانستان ببەنە دەرەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە تاڵیبان بۆ ئازادکردنی فڕۆکەکان چەندین داواکارییان هەبووە.
چەند سەرچاوەیەک ڕایانگەیاندووە کە ئەو ئەفغانییانەی ویستی گەشتکردنیان بەو فڕۆکانە هەیە، نە پاسپۆرتیان هەیە و نە موڵەتی چوونە دەرەوە و بەم هۆیەشەوە لە لایەن تاڵیبانەوە ڕێگرییان لێدەکرێت./.