بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعەلی عەسکەری وتەبێژی سەربازی و بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حیزبوڵڵای عێراق لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکانی داعش لە پارێزگای کەرکوک، وتی کە دوو وڵاتی سعوودیە و ئیمارات لە هەر ڕوویەکەوە پاڵپشتی لە داعش دەکەن.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ڕایگەیاند کە دەزگای هەواڵگری سعوودیە و ئیمارات، ڕاستەوخۆ گرووپی تیرۆریستی داعش بەڕێوە دەبەن.
وتیشی کە ئەو لایەنانەی لە بەرامبەر ئەمەدا کەمتەرخەمن، بە هاوبەشی تاوانەکان دادەنرێن.
ئەو بەرپرسەی حیزبوڵڵای عێراق جەختیکردەوە کە حەشدی شەعبی بە تایبەت لە ناوچەکانی باکور دەبێت کۆنتڕۆڵی دۆخەکەی بە دەستەوە بێت./.