بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە مۆسکۆ ئامادەیە پاڵپشتی لە حکومەتی نوێی ئەفغانستان بکات، بە مەرجێک ئەو حکومەتە نوێنەرایەتی بەشێکی زۆری لایەنە سیاسییەکانی ئەفغانستان بکات.
ناوبراو وتی کە ئەگەر مۆسکۆ بانگهێشتی ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی ئەفغانستان بکرێت، بەشداری دەکەین.
لاوڕۆڤ وتی: ئێمە پاڵپشتی لە حکومەتی نوێی ئەفغانستان دەکەین کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگای ئەم وڵاتە لە تاڵیبان و گرووپەکانی وەک پەشتون، تاجیک، ئۆزبەک و هەزارەکان بکات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە تەنیا حکومەتێکی بنکەفراوان دەتوانێت سەقامگیری سیاسی لە ئەفغانستان و ژیانێکی ئارام بۆ خەڵکەکەی دابین بکات./.