بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنگێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ڕۆژی یەک شەممە داوای وتووێژی لە گەڵ گرووپی تاڵیبان لە ئەفغانستان کرد.
ناوبراو وتی: داوا دەکەین سەبارەت بە بردنەدەرەوەی ئەو کەسانەی هاوکاری ئەڵمانیایان کردووە لە ئەفغانستان، وتووێژ لە گەڵ تاڵیبان بکرێت.
مێرکل وتی: ئەمەش نیشانەیەکی زۆر باشە کە سەر لە نوێ دەتوانرێت بۆ گەشتەکانی دەرەوە کەڵک لە فڕۆکەخانەی کابوڵ وەربگیردرێت.
وتیشی کە ئێمە دەبێت لە گەڵ تاڵیبان وتووێژ بکەین تا بگەینە ئەنجامی ئەوەی کە چۆن ئەوانەی هاوکاری ئێمەیان کردووە، لە ئەفغانستان ببرێنە دەرەوە.
زەبیحوڵڵا موجاهید وتەبێژی تاڵیبانیش ڕۆژی یەک شەممە وتی کە داوای پەیوەندی لە گەڵ ئەڵمانیا دەکەین./.