بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەلا عەبدولغەنی برادەر جێگری سیاسی تاڵیبان وتی کە هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بنکەفراوان بەردەوامە کە بتوانێت وەڵامدەرەوەی هەمووان بێت.
ناوبراو بە کەناڵی جزیرەی ڕاگەیاند کە تاڵیبان بۆ باشترکردنی ژیانی خەڵکی ئەفغانستان هەوڵ دەدات.
مەلا برادەر وتی کە تاڵیبان ئاسایش و سەقامگیری لە ئەفغانستان دابین دەکات لە بەر ئەوەی کە بۆ گەشەی ئابوری زۆر گرنگە و بەستێنی جێبەجێکردنی پرۆژە گەورەکان دابین دەکات.
ئەو بەرپرسەی تاڵیبان ئاماژەی بە کاتی ڕاگەیاندنی حکومەتی نوێی ئەفغانستان نەداوە./.