بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوکات لە گەڵ زیاتربوونی هێرشە تیرۆریستییەکانی داعش بۆ سەر پێگەی هێزەکانی عێراق لە چەندین پارێزگای ئەم وڵاتە، فەرماندەیەکی حەشدی شەعبی لە کەرکوک بە بێ ئاشکراکردنی ناوی خۆی، وتی کە تیرۆریستانی داعش بوونەتە خاوەنی چەکی نوێ و پێشکەوتوو.
ئەو فەرماندەیە بە پێگەی شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووە کە تیرۆریستانی داعش بەراورد بە ساڵی ڕابردوو مەترسیدارتر بوون و لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک، چەکی قەناسی نوێ و بەهێز و هەروەها چەکی نیمچە قورسیان دەست کەوتووە و بەم هۆیەشەوە هەلومەرجی ئەمنی لە گوندەکانی باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک ئاڵۆزە.
ڕاشیگەیاند کە چالاکییەکانی داعش لە ناوچەکانی نزیک لە ڕەشاد و ڕیاز لە حەویجە زیاتر بووە و پێویستە تەکتیکە سەربازییەکانی عێراق بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستان تووشی گۆڕانکاری بێت و بەم دۆخەی ئێستاوە هێزە ئەمنییەکان زیاتر لە بەرامبەر داعش زیانیان پێدەگات./.