بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بەخیتی ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختیکردەوە کە حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی هەوڵی ئازادکردنی تەواوی خاکی یەمەن دەدات.
ناوبراو بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕاگەیاند کە هەوڵدان بۆ ئازادکردنی بست بە بستی خاکی یەمەن، بە واتای ئەوە نییە کە بڕیاری سیاسی لە سەنعا تەنیا لای ئێمە بێت، بەڵکوو بە پێچەوانەوە، ئێمە بڕوامان بە پرۆسەی سیاسی بە پێی هاوسەنگی ناوخۆیی هەیە و ئەمەش دەبێت سەرجەم لایەنە سیاسییەکان لە خۆ بگرێت.
بەخیتی وتی کە ئێمە هیچ لایەنێکی سیاسی ناکەینە ئامانج بەڵکوو ئامانجمان ئازادکردنی یەمەنە لە ژێر دەستی هێزەکانی بێگانە.
ئەو بەرپرسەی ئەنساروڵڵا وتی کە ئاشتی لە یەمەن، تەنیا بە نەمانی گەمارۆکان، ڕاگرتنی هێرشەکان و کشانەوەی تەواوی داگیرکاران مسۆگەر دەبێت.
وتیشی کە ئەنساروڵڵا ئامادەی وتووێژە لە گەڵ سەرجەم لایەنەکان، تەنانەت لە گەڵ ئەوانەش کە لە باشوری یەمەن هەوڵی جیابوونەوە دەدەن./.