بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا بە بۆنەی کۆچی دوایی سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید محەممەد سەعید حەکیم مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق پەیامێکی هاوخەمیی بڵاو کردەوە.
لەو پەیامەدا هاتووە کە بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مەرجەعی گەورەی ئائینی، ئایەتوڵڵا سەید محەممەد سەعید حەکیممان پێگەیشت کە میراتێکی گەورەی زانستییان بە جێهێشتووە و ژیانی خۆیان لە پێناو خزمەتکردن بە ئیسلام و بەرگری لەم ئائینە پیرۆزە تەرخان کرد.
باڵیۆزی ئێران داوای لە خودای گەورە کردووە کە ڕۆحی ئەو مەرجەعە باڵایە بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەی حەکیم، قوتابیان و شوێنکەوتووان و بە گشتی بە گەلی عێراق ببەخشێت./.