بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسری خوری وتی کە دیمەشق پاڵپشتی لە داواکارییەکەی لوبنان بۆ گواستنەوەی گازی میسر لە ڕێگای خاکی سوریاوە دەکات.
کەناڵی ئەلمەیادین ڕایگەیاند کە دانوستانی شاندە باڵاکەی لوبنان لە گەڵ بەرپرسانی سوریا لە دیمەشق کۆتایی هاتووە.
سەردانی شاندەکەی لوبنان بۆ سوریا لە پاش 10 ساڵ دێت و ناردنی گازی میسر بۆ ئەردەن و پاشان سوریا و لەوێشەوە بۆ لوبنان تەوەری سەردانی شاندەکە بووە، ئەو گازەش وەک سووتەمەنی وێستگەکانی کارەبای لوبنان بەکار دێت./.