بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعید خەتیب زادە وتی: هیچ گۆڕانکارییەک لە سیاسەتی ئەمریکای بایدن ڕووی نەداوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە هەمان ڕێگای شکستخواردووی پێشوو درێژە پێدەدەن.
ناوبراو وتی: بە هۆی خۆڕاگری گەل و حکومەتی ئێرانەوە سیاسەتی گەمارۆکانی ئەمریکا هیچ کاریگەری نەماوە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: واشنتن دەبێت بزانێت کە هیچ ڕێگایەکی لە بەردەمدا نەماوە بەدەر لە وازهێنان لە سیاسەتی گەمارۆکان و کەڵک وەرگرتن لە سیاسەتی ڕێزگرتن لە ئێران./.