بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پۆلیسی نەرویج ڕایگەیاندووە کە دەست بە سەر 100 پارچە ئاسەواری مێژووییدا گیراوە کە حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای گێڕانەوەیانی کردووە.
لە بەیاننامەیەکی پۆلیسی نەرویجدا هاتووە کە بەشێک لەو ئاسەوارانە تابلۆی قوڕین و بەردینی مسمارین وەک کۆنترین زمانی نووسین لە مێژووی مرۆڤایەتی و بۆ مێژووی مرۆڤایەتی و کەلتوری مرۆڤ و مێژووی شارستانیەت لە جیهاندا گرنگییان هەیە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەو 100 پارچە ئاسەوارە لە ماڵی بازرگانێکی ئاسەواردا دەستی بەسەردا گیراوە و عێراقیش بە فەرمی داوای گێڕانەوەیانی کردووە.
داواکاری گشتی وڵاتی نەرویج ڕایگەیاندووە کە عێراق دەبێت خاوەندارێتی خۆی بە سەر ئەو ئاسەوارانەدا بسەلمێنێت.
لە پاش ئاڵۆزییەکانی ساڵی 2003 ی عێراق، بەشێکی زۆری ئاسەوارە مێژووییەکانی ئەم وڵاتە بە قاچاخ براوەتە ناوچە جیاجیاکانی جیهان./.