بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هونهرمهندی شانۆکار عهبدوڵڵاى خهیات ڕۆژی شەممە 4ی ئەیلوولی2021 به كۆرۆنا كۆچى دوایی كرد
عەبدوڵڵای خەیات لە ساڵی 1964 لەدایکبوە، لە شاری هەڵەبجە خوێندنی بنەڕەتی و ناوەندی تەواوکردوە، خوێندنی ئامادەیی پیشەیی ههر لە سلێمانی تەواوکردوە.
“شانۆی ڕێژنە” یەکەم کاری هونەری ببووه لەساڵی 1979، هاوكات خاوهنى 30 کاری شانۆییه و بەشداری چەندین فیلم و دراماشى کردوە.
عهبدوڵڵا لە مدواییانەدا بەناوی “گوڵی بامێ” یان “جەمال” لەیەکێک لە دراما کوردیەکان ناوبانگی زیاتر پهیداكرد.
ئهو هونهرمهنده بهردهوام نیگەرانبوو لەکەناڵە کوردیەکان کە گرنگی بە درامای بیانی دەدەن و پارەیەکی زۆری تێدا خەرجدەکەن، ئهو هەوڵی دەدا بەرهەمی خۆماڵی هەبێت.
لەمدواییانەدا کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی کاری هونەری دروستکرد..