بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ئەفغانستان هەواڵی جیابوونەوەی فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی گرووپی تاڵیبانیان ڕاگەیاند.
ئەو فەرماندەی تاڵیبان کە دانیشتووی بەدخشانە بە 100 چەکدار و 15 ئۆتۆمبێلی سەربازی و 200 پارچە چەکی زیادەوە بە ئامادەبوونی ئەحمەد مەسعود و ئەمروڵڵا جێگری پێشووی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان، پەیوەندیی بە ڕیزەکانی خۆڕاگری پەنجشیرەوە کرد./.