بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح دژایەتی خۆیی بۆ واژۆکردنی گرێبەستی حکومەتی عێراق لە گەڵ کۆمپانیایەکی ئەمنی سعوودیە ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ واژۆکردنی ئەو گرێبەستە و پێدانی زانیاری و ئامارەکانی تایبەت بە کەرتی هاتووچۆ و ئۆتۆمبێلەکان، لە دەرەوەی دەسەڵاتی وەزارەتی ناوخۆیە و قبووڵکراو نابێت.
عامری وتی کە ئەو گرێبەستە مەترسی لە سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق دادەنێت.
سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح وتی: بە هەر گوشارێک ڕێگری لە واژۆکردنی ئەو گرێبەستە دەکەین، ئەمە بابەتێکی هەستیارە و دەبێت ڕوبەڕوی ببینەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە وتەی چەند سەرچاوەیەک، وەزارەتی ناوخۆی عێراق بەنیازە زانیاری ئۆتۆمبێلەکان و خاوەنەکانیان بە کۆمپانیایەکی سعوودی بدات./.