بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو ڕێگا پێشنیارکراوانە بۆ زیاترکردنی بەرگری جەستە بریتین لە:
زۆر ئاو خواردنەوە. لانیکەم دەبێت ڕۆژانە 3 لیتر ئاو بخورێتەوە.
دوورکەوتنەوە لە خواردنە کحولییەکان.
وازهێنان لە جگەرەکێشان.
وەرزشکردنی ڕۆژانە.
دابەزاندنی کێش، ئەگەر کێشی جەستەت زیاد بوو.
ڕۆژانە خواردنی بڕی پێویست لە سەوزە و میوەکان.
دوورکەوتنەوە لە فشار و سترێس و پشوودان بە مێشک.
پاراستنی پاک و خاوێنی جەستە و جلوبەرگەکان.
کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت و مریشک و باش کوڵاندنیشی.
خەوتن لانیکەم 8 کاتژمێر.
نەخواردنی خواردنە خێراکان./.