جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

پۆستەری فیلمی کوردی “زاڵاوا” بۆ نمایش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی “ڤێنیز” بڵاوکرایەوە

جام کوردی - پۆستەری جیهانی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" یەکەمین بەرهەمی بڵندی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" بۆ نمایش لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە وڵاتی ئیتالیا بڵاوکرایەوە.

ئه‌یلول 4, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فیلمی سینەمایی “زاڵاوا” Zalava لە دەرهێنانی سینەماکاری سنەیی “ئەرسەلان ئەمیری”، لە نووسینی هاوبەشی خاتوو “ئایدا پەناهەندە”، خاتوو “تەهمینە بەهرام” و “ئەرسەلان ئەمیری” و هەروەها لە بەرهەمهێنانی خاتوو “سەمیرا بەرادەری” و “روحوڵڵا بەرادەری” لە یەکەمین نمایشی جیهانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی “هەفتەی ڕخنەگران” Critics’ Week لە حەفتاوهەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” Venice لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا نمایش دەکرێت و هەر بەم بۆنەیەوە پۆستەری جیهانی ئەم بەهەمە کوردییە لە لایەن “محەمەد حوسێن هووشمەندی” دیزایی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لەم ڕووداوە پلەیەکەی سینەمای جیهان و هەروەها نمایش لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی دنیا پەردەی لەسەر لادرا.
فیلمی کوردی “زاڵاوا” بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی “لۆئیجی دێ لۆرێنتس” Luigi De Laurentiis واتە خەڵاتی “شێری داهاتوو”ی تایبەت بە باشترین فیلمی یەکەم لە بەشی پێشبڕکێی “هەفتەی ڕخنەگران” لە 78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بە بڕیی پارەی 100 هەزار دوڵار لەگەڵ 6 فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان ڕکابەریی دەکات، لەوانە: “ئەوان مەرگ هەڵدەگرن” They Carry Death لە دەرهێنانی “هێلێنا گیرۆن” Helena Girón و “ساموئێل م. دێلگادۆ” Samuel M Delgado لە وڵاتانی ئیسپانیا و کۆلۆمبیا، “خاوێنکردنەوەی فڕانک” Erasing Frank لە دەرهێنانی “گابور فابریسیوس” Gábor Fabricius لە وڵاتی هەنگاریا، “دنیای سەگی” Dogworld لە دەرهێنانی “ئالساندڕۆ سێللی” Alessandro Celli لە وڵاتی ئیتالیا، “ڕەگەزی دایکایەتی” Mother Lode لە دەرهێنانی “ماتێئۆ تورتونێ” Matteo Tortone لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئیتالیا و سویسڕا، “ڕێگای فەرعی” Detours لە دەرهێنانی “ئاکاتێرینا سلێنکینا” Ekaterina Selenkina لە وڵاتانی ڕووسیا و هۆڵەندا و “سەمەندەر” The Salamander لە دەرهێنانی “ئالێکس کارواڵهۆ” Alex Carvalho لە وڵاتانی بڕازیل، فەڕەنسا و بڕازیل.
بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی “هەفتەی ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی” فێستیڤاڵی فیلمی “ڤێنیز” لە لایەن یەکێتی ڕخنەگرانی سینەمای ئیتالیا SNCCI بەڕێوەدەچێت و ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم خولە بریتین لە: “کلۆدیۆ کاپێلینی” Claudio Cupellini دەرهێنەر و سیناریۆنووس لە وڵاتی ئیتالیا، “وانجا کالۆدژێریچ” Vanja Kaludjercic بەرهەمهێنەر و بەرپرسی فێستیڤاڵ لە وڵاتی کڕۆواسی و “ساندرا مارکۆئێز” Sandrine Marques نووسەر و دەرهێنەر لە وڵاتی ئیسپانیا و هەروەها دادوەرانی بەشی “شێری داهاتوو”ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز”یش بریتین لە: “ئۆبێرتۆ پازۆلینی” Uberto Pasolini دەرهێنەر، سیناریۆنووس و بەرهەمهێنەر ـ سەرۆکی لێژنەی دادوەران لە وڵاتی ئیتالیا، “ماڕتین شوایغۆفێڕ” Martin Schweighofer ڕخنەگری فیلم لە وڵاتی نەمسا و “ئامالیا ئۆلمان” Amalia Ulman هونەرمەند و دەرهێنەر لە وڵاتی ئەڕژەنتین.
فیلمی سینەمایی “زاڵاوا” بە بەشداریی هەندێک لە ستافە سەرەکییەکەی لە سێ سانسی جیاوازدا لەوانە؛ کاتژمێر 1:15 نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە 8ی سێپتەمبەری 2021 لە سینەمای “پێرلا” Perla و هەروەها لە کاتژمێر 7:15 و 7:30 ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەمە 9ی سێپتەمبەری 2021 لە دوو هۆڵی “ئاسترا 1” Astra 1 و “ئاسترا 2” Astra 2 لە بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی “هەفتەی ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی” فێستیڤاڵی فیلمی “ڤێنیز” دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.
“زاڵاوا” پاییزی ساڵی ڕابردوو لە گوندەکانی سنە و دەورووبەری هەمەدان وێنەگیراوە و کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، لەوانە: نەوید پوورفەرەج، پووریا ڕەحیمی سام، خاتوو هودا زەینوالعابدین، باسیت ڕەزایی، شاهۆ ڕۆستەمی، فەرەیدوون حامیدی، ساڵح ڕەحیمی و زاهید زەندی لەگەڵ ئەکتەرەکانی شانۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.
ئەم فیلمە کوردییە بۆ یەکەمین جار لە سی و نۆیەین خولی فیستیڤاڵی نەتەوەیی فیلمی فەجر لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و لە 10 بەشدا کاندیدی وەرگرتنی خەڵات بوو کە لە دەرئەنجامدا توانی خەڵاتی سیمورغی بلووری باشترین ئەکتەری پیاو بۆ “پووریا ڕەحیمی سام”، خەڵاتی سیمورغی بلووری باشترین سیناریۆ بۆ خاتوو “ئایدا پەناهەندە” و خاتوو “تەهمینە بەهرام” و “ئەرسەلان ئەمیری”، خەڵاتی دیپڵۆمای فەخری باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن بۆ “محەمەد ڕەسوولی” و هەروەها خەڵاتی سیمورغی بلووری باشترین دەرهێنانی فیلمی یەکەم بۆ “ئەرسەلان ئەمیری” بەدەستبێنێت.
یەکەمین ئەزموونی سینەمایی “ئەرسەلان ئەمیری” بە پشتیوانی “فڕۆم فیلمی هۆنگ کۆنگ” HAF، “مالی فیلمی کۆریای باشوور” KOFIC، بەشداریی ڕێکخراوەی سینەمایی “فاڕابی” ئێران و هەروەها دانانی سەرمایەی کۆمپانیای سینەمایی “تووبا فیلم” Touba Film بەرهەمهاتووە.
78مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “ڤێنیز” بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیهان، بە سەرۆکایەتی “ئالبێرتۆ باربێرا” Alberto Barbera و بە سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەرانی بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی” سینەماکاری ناوداری کۆریای باشوو و هەڵگری خەڵاتی چلە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی “کان”ی فەڕەنسا و خەڵاتی ئۆسکار “بۆنگ جوون هو” Bong Joon-ho، ڕۆژی چوارشەمە یەکی سێپتەمبەری 2021 بە نمایشی فیلمی سینەمایی “دایکانی هاوشان” Parallel Mothers لە دەرهێنانی سینەماکاری ناوداری ئیسپانی “پێدڕۆ ئاڵمادۆوار” Pedro Almodóvar لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا و هەروەها بە چوونە سەر فەڕشی سووری ئەستێرەکانی ناوداری سینەمای جیهان دەستی پێکرد و تاکوو ڕۆژی شەمە 11ی سێپتەمبەری 2021 بە نمایشی کۆمەلێک فیلم لە دەرهێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی فیلمی بڵیند” 21 بەرهەم، بەشی “پێشبڕکێی سەرەکی کورتە فیلم” 12 بەرهەم، بەشی “ئاسۆکان” Orizzonti 19 بەرهەم، بەشی “پێشبڕکێی هەفتەی ڕخنەگران” 7 بەرهەم، بەشی “پێشبڕکێی گەشەپێدانی ڤێنیز” 24 بەرهەم، بەشی “دەرەوەی پێشبڕکێی” لەوانە؛ بەشی “نمایشی فیلمی بڵیند” 19 بەرهەم، بەشی “نمایشی تایبەت” 6 بەرهەم، بەشی “دەرەوەی پێشبڕکێی هەفتەی ڕخنەگران” 2 بەرهەم، بەشی “نمایشی کورتە فیلم” 2 بەرهەم، بەشی “ئاسۆکانی ئۆکستڕا” Orizzonti Extra 8 بەرهەم، بەشی “کۆلێژی دوو ساڵانە” 7 بەرهەم، بەشی “پێشبڕکێی گەشەپێدانی ڤێنیز” 24 بەرهەم و چەندین بەشی دیکە درێژەی دەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر:
https://www.sicvenezia.it/en/films/zalava/?cn-reloaded=1
ڕاگەیاندنی فیلمی سینەمایی “زاڵاوا”.
مەنسوور جیهانی

Previous Post

پەیامی هاوخەمی باڵیۆزی ئێران بۆ کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا حەکیم

Next Post

100 پارچە ئاسەواری مێژوویی عێراق لە وڵاتێکی ئەورووپیدا دۆزرایەوە

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
100 پارچە ئاسەواری مێژوویی عێراق لە وڵاتێکی ئەورووپیدا دۆزرایەوە

100 پارچە ئاسەواری مێژوویی عێراق لە وڵاتێکی ئەورووپیدا دۆزرایەوە

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020