بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد نەعیم وتەبێژی مەکتەبی سیاسی تاڵیبان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەیەک لە نێوان بەرپرسانی ئەم گرووپە و نێردەی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا هەبووە و ئەو بەڵێنی کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەیی لە کابوڵ داوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپاش ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی ئەورووپی لە گەڵ تاڵیبان پەیوەندییان دەبێت بەڵام ئەمە بە واتای بە فەرمی ناسینی ئەو گرووپە نییە.
جوزپ بۆرڵ وتی کە ئێمە تاڵیبان بە پێی بەڵێنی پێکهێنانی حکومەتێکی گشتگیر و بنکەفراوان و هەروەها ڕێگری لە چالاکی تیرۆریستان لە ئەفغانستان دەناسین./.