بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەر دوو وڵات کردەوە و وتی کە هیچ بەربەستێکی نێودەوڵەتی ناتوانێت کێشە لە بەردەم پەیوەندییەکانی نێوان پەکین و تاران بخوڵقێنێت.
وەزیری دەرەوەی چین ئامادەیی ئەو وڵاتەی بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی پێشووی نێوان هەر دوو وڵات بە تایبەت ڕێکەوتنی ستراتیژی 25 ساڵە ڕاگەیاند.
وانگ یی ڕایگەیاند کە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەیەکی زۆری ڤاکسێنی کۆرۆنا لە چینەوە دەگاتە ئێران./.