بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕووی تەندرووستییەوە خواردنی هەنجیر دەبێتە هۆی درووستبوونی چەند گۆڕانکارییەک لە جەستەدا.
بەشێک لەو گۆڕانکارییانە بریتین لە:
دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسک، بە هۆی ئەوەی ڕێژەیەکی بەرز لە کالسیۆم و مەگنسیۆمی تێدایە.
بە هۆی بەرزی ڕێژەی ڕیشاڵ یارمەتیدەری کەمکردنەوەی کێشی جەستە دەبێت، یارمەتی کرداری هەرس دەدات و چالاکی ڕیخۆڵەکان زیاد دەکات، هەروەها چارەسەری قەبزی دەکات.
جەستە لە نەخۆشی درێژخایەنی شێرپەنجە دەپارێزێت، بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک، کۆڵۆن و پرۆستات.
بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە پەستانی خوێنیان بەرزە، یارمەتی هاوسەنگکردنەوەی دەدات، لێدانی دڵ بەهێز دەکات.
بە هۆی ئەو ڤیتامین و کانزایانەی تێیدایە سیستەمی بەرگری جەستە لە بەرامبەر نەخۆشییە ڤایرۆسی و بەکتریاکان بەهێز دەکات.
کۆنتڕۆڵی شەکری خوێن دەکات و ئینسۆلین بەهێز دەکات.
پێست بە جوانی دەهێڵێتەوە و یارمەتیدەری لابردنی زیپکەی ڕوخسار دەدات.
چارەسەرە بۆ لاوازیی سێکسی لە ژنان و پیاوان.
گورچیلەکان چالاک دەکات و بەرد و لم لە نێو گورچیلە لا دەبات، بە میر هێنەرێکی باش دادەنرێت.
چارەسەری نەخۆشییەکانی سینگ و کۆکە و گرژبوونی بۆریچکەکانی هەوا دەکات./.