بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هادی عامری جەختیکردەوە کە لە پاش 31 ی کانوونی یەکەمی 2021، هیچ هێزێکی بێگانە بە تایبەت هێزەکانی ئەمریکا، فەرەنسا و تورکیا لە خاکی عێراقدا نامێننەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە میانەی سەردانەکەی 28 ی ئاب بۆ عێراق ڕایگەیاند کە هێزەکانی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراقدا دەمێننەوە و لە شەڕی دژ بە تیرۆر بەردەوام دەبن.
هادی عامری ڕایگەیاند کە ئەوە بڕیاری عێراقییەکانە و بڕیاری مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا نییە./.