بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چالاکبوونی کۆئەندامی دەمار لە بەیانیدا پەیوەندیی بە هەندێک خۆراکەوە هەیە، بە تایبەت ئەو خۆاردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین بی و ئەو ڤیتامینانەی لە بەرهەمە دانەوێڵەکاندا هەیە.
لە ژەمی بەیانیدا خواردنی هێلکە لە لایەن پسپۆڕانی بواری زانستی خۆراکی جەختی لە سەر کراوەتەوە، لە بەر ئەوەی کە یارمەتی چالاکبوونی مێشک دەدات و بڕیارەکان خێراتر و ڕاستتر دەدرێت.
هێلکە خواردنێکە کە چالاکی مێشک زیاتر دەکات بە تایبەت زەردێنەی هێلکە کە دەوڵەمەندە بە مادەی کۆلین کە ئاماژەکان بۆ خانەکانی مێشک و دەمارەکان دەنێرێت، ئەویش بەرپرسە لە ماوەی بیرکردنەوە و قسەکردندا کە یارمەتیدەر دەبێت لە دۆزینەوەی وشەی گونجاو و زیادکردنی ئاستی بیرەوەری، هەر بۆیە گرنگە لە ژەمی بەیانیدا هێلکە بخورێت./.