بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دومینیک ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی گرنگی بە داهاتووی ئەفغانستان دەدات.
ناوبراو وتی کە لەندەن نایەوێت لە ئێستادا حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان بە فەرمی بناسێت.
ڕاب وتی: ئێمە حکومەتی تاڵیبان بە فەرمی ناناسین بەڵام لە گەڵ ئەم ڕاستییەش ڕا دێین.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا وتی: بە بێ هاوکاری تاڵیبان کشانەوەی ئەو 15 هەزار کەسەی بەریتانیا لە ئەفغانستان نەدەکرا، ئێمە دەزانین کە پەیوەندی لە گەڵ تاڵیبان گرنگە./.