جام کوردی | JAMEKURDI
هه‌ینی, حوزه‌یران 20, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

گرووپی تیرۆریستی داعشی خۆراسان باشتر بناسین

جام کوردی – داعشی خۆراسان بە مەترسیدارترین گرووپی تیرۆریستی ناوچەکە ناو دەبن. گرووپێک کە لە ئامۆژەکانیدا ڕەوایەتی بە کوشتنی هەر کەسێک دەدات کە لە گەڵ بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیاکەی نەبێت، جیاوازیشی نییە کە ئەو کەسە لە وڵاتانی ئیسلامی بێت یان ڕۆژئاوا.

ئه‌یلول 3, 2021
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمریکا لە پاش شەڕی ڤێتنام بەردەوام بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری کردووە، هێرشەکانی سەر ئەفغانستانیش لە ساڵی 2001 هەر لەم چوارچێوەدا بووە. جۆرج بۆش لەو کاتەدا لە بەردەم کامێرای تەلەفزیۆندا هەواڵی هێرشە بەربڵاوەکەی ئەمریکای بۆ سەر ئەفغانستان ڕاگەیاند. لەو کاتەدا ئەمریکا لەناوبردنی تاڵیبانی وەک ئامانجی هێرشەکە دیاری کرد بەڵام لە پاش 20 ساڵ ئەوەی بۆ نەکرا و بە پاشەکشە لە ئەفغانستان ئەم وڵاتەی دیسانەوە ڕادەستی گرووپی تاڵیبان کردەوە.

لەم 20 ساڵەدا ئەمریکییەکان ئەفغانستانیان لە هەر ڕوویەکەوە ڕووخاند و خەڵکی ئەم وڵاتەیان وەک گرتووخانەی گوانتانامۆ لەوپەڕی زوڵم و پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی ئەوانەوە هێشتەوە. ئەوان بانگەشەی لەناوبردنی گرووپی تیرۆریستی قاعیدە و ئۆسامە بن لادنی سەرکردەی ئەو گرووپەیان دەکرد، هەروەها بۆ لەناوبردنی تاڵیبانیش هەمان سیاسەتیان دیاری کرد، بەڵام ئەوەی کە ئەمریکییەکان بە هەڵە لە ڕاستییەکانی کۆمەڵگای ئەفغانستان تێگەیشتن و بە تێچوویەکی هەزاران ملیار دۆلاری لە پاش 20 ساڵ داگیرکاری، لەم وڵاتەدا هیچ خزمەتگوزارییەکی گشتی نییە و ئەمریکییەکان بە ناچاری و بە شکست و سەرشۆڕی پاشەکشەیان کرد.

لەم ڕۆژانەدا گرنگە کە بزانین خەڵکی ئەفغانستان چی دەڵێن، ئەوان باس لە نەهامەتییەکانی 20 ساڵ داگیرکاری ئەمریکییەکان دەکەن، ئەوان دەڵێن کە ئەمریکییەکان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون کە ئاسایش و سەقامگیری لە ئەفغانستان دابین بکەن. لەم دوو دەیەدا ئەمریکا و حکومەتی ئەفغانستان تەنیا لە پایتەخت و ناوەندی ویلایەتەکاندا بوون و تاڵیبانیش لە ناوچەکانی دیکەدا بووە. لەم هەلومەرجەدا گرووپێک بە ناوی داعشی خۆراسان لە ئەفغانستان بوونی خۆیی ڕاگەیاند.

چۆنیەتی سەرهەڵدانی داعشی خۆراسان؟

تاڵیبان ڕەتیدەکاتەوە کە داعشی خۆراسان بە بەشێک لە خۆی ناو ببات. گرووپی ویلایەتی خۆراسان کە خۆی بە باڵێکی گرووپی تیرۆریستی داعش دەزانێت، توندڕۆترین گرووپی چەکدارە. خۆراسان بە لای ئەوانەوە هەمان خۆراسانی گەورەیە کە ئەمڕۆ بە سەر چەندین وڵاتدا دابەش بووە، لە بەشی ڕۆژهەڵاتەوە لە گەڵ چین و ناوچەی سین کیانگ و پێکهاتەی ئویغورەکان هاوسنورە و لە بەشی ڕۆژئاواشەوە دەگاتە ئێران و لە گەڵ تاران هاوسنورە.

ئەم گرووپە لە کانوونی دووەمی 2015 و لە کاتێکدا کە داعش لە سوریا و عێراق لەوپەڕی هێزی خۆیدا بوو و ئەبوبەکر بەغدادی خۆیی بە سەرکردەی داعش و خەلیفە ناو دەبرد، پێکهێنرا. بەشی زۆری ئەندامەکانی لەو ئەندامانەی تاڵیبان پێکهاتوون کە لە ناکۆکییەکانی نێوان تاڵیبانی پاکستان و تاڵیبانی ئەفغانستان، تاڵیبانی ئەفغانستان بە میانەڕۆتر دەزانن.

تاڵیبانی ئەفغانستان لە گەڵ گرووپی داعشی خۆراسان جیاوازی زۆری هەیە و ئەوەیە کە تاڵیبانی ئەفغانستان پێکهێنانی ئیمارەتی ئیسلامی لە ئەفغانستان بە بەشێک لە بەرنامەکانی خۆی دەزانێت بەڵام گرووپی خۆراسان بە پێچەوانەی تاڵیبانی ئەفغانستان خۆی بە بەشێک لە داعش دەزانێت کە ئەرکی پێکهێنانی ئیمارەتی جیهانی ئیسلامیی لە ئەستۆ گرتووە و بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرەکیترین دوژمن دەزانێت و هێرش دەکاتە سەر هەر ئامانجێکی وڵاتانی ڕۆژئاوا، نێودەوڵەتی و مرۆڤدۆستانە.

نەنگەرهار، شاڕێگای ترانزێتی قاچاخی چەک و مادە هۆشبەرەکان

ناوەندەی سەرەکی چالاکییەکانی داعشی خۆراسان ویلایەتی نەنگەرهارە لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان کە بە شاڕێگای ترانزێتی چەک و مادە هۆشبەرەکان دادەنرێت. هێشتا زانیارییەکی تەواو لە سەر ژمارەی چەکدارەکانی ئەم گرووپە لە بەردەست نییە و لە هێرشەکانی ئەمریکا و تاڵیبان، ژمارەیەکی بەرچاو لەوان کوژراون و بریندار کراون. ئەوان داوای بەشی ڕۆژهەڵاتی ئێران و چەندین بەشی وڵاتانی تورکمانستان و ئۆزبەکستان دەکەن.

زیاترین ئەندامانی ئەم گرووپەش لە توندڕۆکانی داعش لە سوریا و عێراق پێکهاتوون کە لە شکستی داعش هەست بە بێزاری و توڕەبوونێکی زۆر دەکەن، ئەوان لە ناوخۆی ئەفغانستان دڕندانەترین هێرشیان ئەنجام داوە، بۆ نموونە، هێرەشە خوێناوییەکەی سەر کۆلێژی یاسای زانکۆی کابوڵ کە دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و پاشان هێرشێکی دڕندانەی دیکەیان کردە سەر قوتابخانەیەک لە پایتەختی ئەفغانستان کە گیانی زیاتر لە 40 کچە خوێندکاری گرت.

سیاسەتی توندڕۆیی تاڵیبانی ئەفغانستان بووە هۆی ڕاکێشانی کەسانی جیاوەبووی گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە و پەیوەندییان بە داعشی خۆراسان. کۆنتڕۆڵکردنی کابوڵ لە لایەن تاڵیبان و کردنەوەی دەرگای گرتووخانەکان بووە هۆی ئەوەی کە بە هەزاران بەندکراوی داعشی خۆراسان لە دوو گرتووخانەی شاری کابوڵ ئازاد بکرێن. ئەبوبەکر ئەلبەغدادی کە دەستی بەیعەتی بۆ گرووپە توندڕۆکان درێژ کردەوە، یەکێک لە ئەندامانی پێشووی تاڵیبانی بە ناوی حافیز سەعید خان کە بە ڕەگەز پاکستانی بوو، وەک ئەمیری داعشی خۆراسان بە هێزە توندڕۆکانی ئەفغانستان ناساند. ناوبراو لە ساڵی 2014 لە گەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی تاڵیبانی پاکستان بەیعەتی بە ئەلبەغدادی دابوو.

پێکهاتەی داعشی خۆراسان

ئەبوبەکر ئەلبەغدادی کەسێکی بە ناوی عەبدولڕەئوف کازم، سەرکردەی باڵێکی تاڵیبانی ئەفغانستان وەک جێگری حافیز سەعید خان دەستنیشان کرد. پێکهاتەی گرووپی داعشی خۆراسان بابەتێکی سەیرە، ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە میلیشیاکانی پێشووی سەر بە گرووپە سەلەفییەکانی وەک تاڵیبانی پاکستان، گرووپەکانی لەشکرئەلئیسلام، تۆڕی حەقانی لە ئەفغانستان و گرووپی دەعوە و بزوتنەوەیەکی توندڕۆ لە ئۆزبەکستان پێکهاتووە. حافیز سەعید خان یەکەم سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعشی خۆراسان لە ساڵی 2015 لە هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا کوژرا و ئەمریکییەکان ڕایانگەیاند لەو هێرشەدا زیاتر لە 30 ئەندامی دیکەی ئەو گرووپەش کوژراون.

پاش کوژرانی سەعید خان و جێگرەکەی، نۆرەی یەکێک لە توندڕۆترین ئەندامانی داعشی خۆراسان گەیشت کە سەرکردایەتی ئەم گرووپە تیرۆریستییە لە ئەستۆ بگرێت، ئەو کەسە ناوی عەبدولحەسیب بوو کە بە کەسێکی زۆر توندڕۆ و بە کارنامەیەک پڕ لە کردەوەی تیرۆریستی دادەنرا و تا ساڵی 2017 لەو پۆستەدا مایەوە. گرنگترین کارەکانی داعشی خۆراسان لە سەردەمی سەرکردایەتی عەبدولحەسیب هێرشی سەر نەخۆشخانەیەکی سەربازی لە شاری کابوڵ بوو کە 50 کوژراو و سەدان برینداری لێکەوتەوە. ناوبراو لە پاش ئەو هێرشە لە لایەن ئەمریکاوە لە ویلایەتی نەنگەرهار کوژرا.

جێگرەوەی عەبدولحەسیب کەسێکی توندڕۆتر بە ناوی ئەبو سەید بوو کە بۆ ماوەیەکی کەم سەرکردایەتی داعشی خۆراسانی لە ئەستۆ بوو. ئەویش بە هەمان شێوە لە ئاکامی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا کوژرا. سەرکردەکانی دیکەی گرووپی تیرۆریستی داعشی خۆراسان کەمتر ناسراو بوون تا ئەوەی کە گەیشتە کەسێک بە ناوی ئەسلەم فاروقی. ئەو کەسەش لە لایەن تاڵیبانەوە دەستبەسەر کرا و دیار نییە کە لە پاش ئازادکردنی زیندانییەکانی دوو گرتووخانەی کابوڵ لە نێو کەسانی ئازادکراودا بووە یان نە.

پاش دەستبەسەرکردنی فاروقی لە حوزەیرانی 2020 تیرۆریستێکی دیکە کە خۆیی بە ناوی ئەلشەباب ئەلمەهاجر دەناساند دەسەڵاتی بە دەستەوە گرت. ئەو هەندێک کات بە ناوی سەنائوڵڵا دەناسرێت و دەڵێن کە ئێستاش سەرکردایەتی گرووپی تیرۆریستی داعشی خۆراسانی لە ئەستۆیە و هێشتا هیچ هەواڵێک نییە کە باس لە کوژرانی بکات. ناوبراو یەکێک لە فەرماندەکانی ئەڵقەی سەرەکی تۆڕی حەقانی بووە.

داعشی خۆراسان بە مەترسیدارترین گرووپی تیرۆریستی ناوچەکە ناو دەبن. گرووپێک کە لە ئامۆژەکانیدا ڕەوایەتی بە کوشتنی هەر کەسێک دەدات کە لە گەڵ بیرکردنەوە و ئایدۆلۆژیاکەی نەبێت، جیاوازیشی نییە کە ئەو کەسە لە وڵاتانی ئیسلامی بێت یان ڕۆژئاوا./.

Previous Post

عەلاوی: تێچووی کارەبای عێراق لە 7 ساڵی ڕابردوو 120 ملیار دۆلار بووە

Next Post

قەڵەوی، هۆکار و چارەسەر

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
قەڵەوی، هۆکار و چارەسەر

قەڵەوی، هۆکار و چارەسەر

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020