بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قەڵەوی و کێشی زیادە نەخۆشییەکە کە مەترسی زۆری هەیە و لە ڕاستیدا بە هۆی کۆبوونەوەی زیادەی چەورییەکان، جەستە تووشی چەندین نەخۆشی دیکە دەبێت، هەر بۆیە دەبێت لە هۆکار و چارەسەرەکانی ئەم نەخۆشییە تێبگەین.
چارەسەرکردنی قەڵەوی دەتوانێت هۆکاری چارەسەرکردنی چەندین نەخۆشیی دیکە بێت و ئێوە لە مەترسییەکانی ئەو نەخۆشییانە بە دوور بگرێت. بۆ چارەسەرکردنی قەڵەوی، سەرەتا دەبێت هۆکارە کاریگەرەکان لە سەر ئەم نەخۆشییە بناسین.
هۆکارەکانی قەڵەوی:
وەرگرتنی کالۆری بە ڕێژەیەکی زیادە
ویراسی و پێشینەی خێزانی
نەخۆشییەکان و بەکارهێنانی دەرمان
دووگیانی و منداڵبوون لە ژناندا
وازهێنان لە جگەرەکێشان
خەوی زۆر کەم
گوشاری دەروونی
چارەسەری قەڵەوی:
سەرەتا دەبێت بڵێین کە لە نێوان هۆکاری قەڵەوی و چارەسەرکردنی، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ و کاریگەر هەیە، واتە ئێوە بە ناسینی هۆکاری قەڵەوی خۆتان، باشتر دەتوانن شێوازی چارەسەرەکەی هەڵبژێرن.
زۆربەی کەسانی قەڵەو بە شێوازی ڕێجیم دەرمانی و وەرزش دەتوانن خۆیان چارەسەر بکەن. بۆ هەندێک کەسی قەڵەو دەرمان دەتوانێت چارەسەر بێت. هەندێکی دیکە کاریان لەوەش زیاترە و بە ڕێگای نەشتەرگەری دەتوانن لەم نەخۆشییە ڕزگار بن. لە هەر حاڵەتێکدا کەسی قەڵەو دەبێت سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکات. لە ڕاستیدا پزیشک دەتوانێت شێوازی چارەسەرکردنی قەڵەوی ئێوە دیاری بکات و لەو ڕێگایەدا یارمەتیدەر بێت.
کە واتە دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانە بدەین:
گۆڕانکاری لە ڕێجیمی خۆراکی
هەڵبژاردنی مادەی خۆراکیی تەندرووست
زیاترکردنی چالاکی جەستەیی
گۆڕانکاری لە شێوازی ڕابردووی ژیان
نەشتەرگەری
چارەسەرکردنی قەڵەوی بە ڕێجیم دەرمانی
چارەسەرکردنی قەڵەوی لە ڕێگای دەرمانی گیایی
وەک ئاماژە درا، دەبێت سەرجەم ئەم خاڵانە بە سەردانیکردنی پزیشکی پسپۆڕ و ڕێنماییەکانی ئەو بێت./.