بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی الاخبار ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە کەشتییە ئێرانییەکەی هەڵگری سووتەمەنی بۆ لوبنان، دوێنێ چوارشەممە گەیشتووەتە سنورە ئاوییەکانی سوریا.
ئەو ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندووە کە سووتەمەنییەکەی ئەو کەشتییە لە یەکێک لە بەندەرەکانی سوریا دەبێت و پاشان بە تەنکەر بۆ لوبنان دەگوازرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە بەشێک لە باری ئەو کەشتییە لە لایەن حیزبوڵڵاوە دەدرێتە نەخۆشخانەکانی لوبنان و دامودەزگاکانی دیکەی و پاشان کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت میکانیزمی فرۆشتنی ئەو سووتەمەنییە بە ڕێکخراوەکانی کەرتی تایبەت و موەلیدەکانی کارەبا لە ئەستۆ دەگرێت.
بە پێی لێدوانی چەند سەرچاوەیەک، کەشتی دووەم و سێهەمیش هەر بەم شێوازە ڕەوانەی لوبنان دەکرێت و هێشتا زانیاری تەواو لە سەر ئەوە نییە کە بارەکەیان نەوتە یان بەنزین، هاوکات دەنگۆی ئەوەش هەیە کە کەشتی چوارەمیش لە داهاتوودا بۆ گەیاندنی سووتەمەنی بە لوبنان لە ئێرانەوە بەڕێدەکەوێت./.