بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیمێتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا جەختیکردەوە کە ئەفغانستان نابێت ببێتە حەشارگەی تیرۆریستان.
ناوبراو وتی: بە لای ڕووسیاوە گرنگە کە لە ئەفغانستان ڕێگری لە قاچاخی مادە هۆشبەرەکان و هەروەها گەشەی گرووپە تیرۆریستییەکان بکرێت.
پسکۆف وتی: تاڵیبان پێشتر ئەزموونی حکومڕانیی هەبووە و لە ڕۆژانی ڕابردووش هەندێک پۆستی یەکلایی کردووەتەوە، گرنگ ئەوەیە کە وەک 20 ساڵی ڕابردوو، ئەفغانستان نەبێتە حەشارگەی گرووپە تیرۆریستییەکان.
ئەو دیپلۆماتکارەی ڕووسیا هەروەها داوای لە گرووپی تاڵیبان کرد کە بە جیدی هەوڵی بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان لە ئەفغانستان بکات./.