جام کوردی | JAMEKURDI
شەممە, حوزه‌یران 28, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home ڕاپۆرت

چارەنووسی هاوکاریکردنی ئەمریکا / عێراقییەکانی هاوکاری ئەمریکا لە دووبارەکردنەوەی تراژدیای ئەفغانستان نیگەرانن

جام کوردی – ژمارەیەکی زۆر لەو عێراقییانەی کە لەم ساڵانەدا لە لایەن دامەزراوە و کەسانی بیانی بە تایبەت ئەمریکییەکانەوە دامەزراون، لە دووبارەبوونەوەی چارەنووسی ئەفغانییەکانی هاوکاری وڵاتانی ڕۆژئاوا هەست بە نیگەرانییەکی زۆر دەکەن.

ئه‌یلول 2, 2021
in ڕاپۆرت
A A
0

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو عێراقییانەی کە ساڵانێکە لە گەڵ دامەزراوە و کەسانی ئەمریکی هاوکاری دەکەن، بە بینینی شکست و لاوازیی ئەو وڵاتە لە کشانەوەی هاوپەیمانانی ساڵانی شەڕی ئەفغانستان، زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە هەست بە نیگەرانی دەکەن کە چارەنووسی هاوشێوە لە چاوەڕوانی ئەوانیشدا نەبێت.

میشل کرانز لە میانەی توێژینەوەیەکی مەیدانی، وتارێکی لە سەر نیگەرانی عێراقییەکان بڵاو کردووەتەوە. ئەو لە گەڵ ئەو کەسانەش قسەی کردووە کە ساڵانێکە هاوکاری ئەمریکییەکانیان کردووە و لە وتارەکەیدا باس لە نیگەرانی ئەوان لە ئەگەری کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات.

ئەیمەن، وەرگێڕی پێشووی سوپای ئەمریکا لە عێراق، بە کرانزی ڕاگەیاندووە کە بینینی دۆخی هاوکارەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان کە لە پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە ڕوبەڕوی مەترسییەکانی حکومەتی تاڵیبان بوونەتەوە، حاڵەتێکی تایبەتە. ناوبراو کە نەیویستووە ناوەکەی بە تەواوی ئاشکرا بکرێت، وتی: “ئەمریکییەکان هاوپەیمانە ئەفغانییەکانی خۆیان بە تەنیا جێهێشتووە، ئەمەش دەسەلمێنێت کە ئەوان پابەندی بەڵێنی خۆیان نین، ئەمەش تێڕوانینی منە لە سەر ئەمریکا لە پاش بینینی ڕووداوەکانی ئەفغانستان”.

پەشێمانی وەرگێڕە عێراقییەکان لە هاوکاریکردنی ئەمریکا

ئەیمەن یەکێک لەو هەزاران عێراقییەی هاوکاری ئەمریکایە کە لە ماوەی 18 ساڵی ڕابردوو بەردەوام لە وڵاتەکەی خۆی هاوکاریی ئەمریکییەکانی کردووە و هەشت ساڵە کە لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤێزەی ئەو وڵاتەدا ماوەتەوە. ئەو وەک کەسانی دیکە، لە بێ بەڵێنی ئەمریکییەکان و هاوکارینەکردنی خۆی و خێزانەکەی لە لایەن ئەو وڵاتەوە نیگەرانە. ئەیمەن دەترسێت کە لە عێراقیش دۆخێکی هاوشێوەی ئەفغانستان ڕوو بدات، واتە ئەمریکییەکان پابەندی بەڵێنی خۆیان نەبن، وەک ئەو دۆخەی کە لە ئەفغانستان بینرا. تا کۆتایی ئەمساڵ بڕیارە تەنیا ئەو هێزانەی ئەمریکا لە عێراق بمێننەوە کە ئەرکی ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی ئەم وڵاتەیان لە ئەستۆ دەبێت و سەرجەم هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا دەبێت لە خاکی عێراق بکشێنەوە.

ڕێکەوتنێکی هاوشێوەی ڕێکەوتنەکەی عێراق و ئیدارەی جۆبایدن نزیکەی یەک ساڵ و نیو بەر لە ئێستا لە نێوان گرووپی تاڵیبان و ئیدارەی دوناڵد ترەمپ واژۆ کرا بەڵام لەو کاتەدا کەس بیری لەوە نەدەکردەوە کە واشنتن بەم شێوازە هاوکاران و هاوپەیمانەکانی ئەفغانیی خۆی بە تەنیا بهێڵێتەوە و بە تەواوی لە ئەفغانستان بکشێتەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە بڕیاری کشانەوەی تەواو و خێرای هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان هێندە بەپەلە بوو کە گۆڕەپانەکەی بە تەواوی دایە دەستی تاڵیبان و ئەو گرووپەش لە ماوەی کەمتر لە 11 ڕۆژدا دەستی بە سەر تەواوی خاکی ئەفغانستاندا (بەدەر لە ناوچەی پێنجشیر) گرت و پاش هەڵهاتنی ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری پێشوو، گەیشتە کابوڵ. تاڵیبان بە پێی ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ ئیدارەی بایدن موڵەتی بە ئەمریکییەکاندا کە تا 31 ی ئاب سەرجەم هێزەکانیان لە خاکی ئەفغانستان بکشێننەوە. لە ئاکامی ئەم گۆڕانکارییەشدا بوو کە ژمارەیەکی زۆر لە بیانییەکان و خەڵکی ئەفغانستان بە تایبەت ئەوانەی هاوکاری سوپای ئەمریکایان کردبوو، چوونە فڕۆکەخانەی کابوڵ تا بگەنە وڵاتێکی دیکە. ژمارەیەک لەو کارەدا سەرکەوتن بەڵام ژمارەیەکی زۆریش بە بێ هیچ پاڵپشتییەکی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ئەفغانستاندا مانەوە.

بە وتەی شرۆڤەکاران، ئەگەرچی دۆخی عێراق لە گەڵ ئەفغانستان تا ڕادەیەک جیاوازیی هەیە و ڕێکەوتنی کشانەوەی ئەمریکییەکان زیاتر لە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکان دەچێت تا کشانەوەی تەواو، بەڵام نیگەرانییەکانی ئەفغانستان بەشێک لە شەقامی ئەم وڵاتەشی گرتووەتەوە.

لە کاتێکدا کە ژمارەیەک لەو عێراقییانەی کە لە گەڵ دامەزراوە و کەسانی ئەمریکی هاوکارییان کردووە هێشتا لەو بڕوایەدان کە داواکاری ڤێزەی ئەوان پێش هەر مەترسییەک کاری لە سەر دەکرێت، ژمارەیەکی زۆری دیکەش هیوایان بەمە نەماوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بتوانێت بچووکترین هاوکاریی ئەوان بکات.

عومەر، وەرگێڕێکی دیکەی پێشووی سوپای ئەمریکایە لە عێراق. ئەو دەڵێت: ” بێ بەڵێنی ئەمریکییەکان بە هاوپەیمانەکانی خۆیان لە ئەفغانستان منی بێهیوا کردووە. زۆر هیوام بەوە هەبوو کە ئەمریکا هیچ کات من پشتگوێ ناخات بەڵام ئێستا متمانەم بەوە نەماوە. ئێمە گیانی خۆمان نابە لاوە و بۆ پاڵپشتی ئەمریکا لە عێراق ئیش و کارێکی پڕ لە مەترسیمان هەڵبژارد، پاش ئەوە ئەگەر ئێمە بە جێ بێڵن، ئێمە بە دەستی کێ دەدەن؟ کاتێک بەوەم زانی کە بەڵێنەکەی جۆبایدن بۆ زیاترکردنی ڕێژەی بەرچاوی ڤێزە بۆ عێراقییەکان بەم زووانە جێبەجێ ناکرێت تووشی شۆک بووم “.

عومەر کە کەسێکە بە گرنگییەوە لە داهاتووی خۆی دەڕوانێت و زۆری لە سەر بێ بەڵێنی ئەمریکییەکانیش بیستبوو، لە سەرەتای ساڵی 2021 لە عێراقەوە گەیشتە میسر تا لەو وڵاتەوە بتوانێت بەدواداچوون بۆ وەرگرتنی ڤێزەی ئەمریکا بکات.

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە زۆربەی وەرگێڕەکان، زمان ناسان و بەڵێندەرە عێراقییەکان کە لە گەڵ ئەمریکییەکان کاریان دەکرد پلانی تایبەتی ڤێزەی کۆشکردن بۆ ئەمریکا دەیانگرێتەوە کە لە ساڵی 2006 ئەم پلانە لە ئەفغانستان و عێراق کاری لە سەر کراوە. ئەم پلانەش لە ساڵی 2014 بە ڕووی کەسانی نوێ لە عێراق داخرا. ژمارەی ئەو عێراقییانەش کە تا ساڵی 2020 داوای ڤێزەی ئەمریکایان لەم ڕێگایەوە کردبوو، نزیکەی سەد هەزار کەس بووە.

دینا بەیاتی کە پێشتر ئەو ڤێزەی ئەمریکایەی وەرگرتووە و هێشتا لە عێراقدایە، دەڵێت: ” دەبێت سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ دەستپێکردنەوەی تاوتوێی دۆسیەکانی ڤێزەی کۆچکردنی عێراقییەکان بۆ ئەمریکا پێش هەر ڕووداوێکی هاوشێوەی ئەفغانستان لە بەرچاو بگیردرێت، ئەزموونی ڕووداوەکانی ئەفغانستان بەو کەسانە کە هاوکاری ئەمریکایان لە عێراقدا کردووە دەڵێت کە نابێت چاوەڕوانی کاتی کۆتایی بن “.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە یەک هەزار وەرگێڕی هاوکاری ئەمریکییەکان لە عێراق و ئەفغانستان کوژراون، لە کاتێکدا ساڵانێک چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤێزەی خۆیان بوون. کارۆخ خۆشناو سەرۆکی پەیمانگەی کوردی – ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان، کۆتایی ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا و گۆڕینی بە ڕاوێژکاری و مەشقپێکردنی هێزەکانی عێراق تەنیا بە شێوازێک بۆ ڕەزامەندی گرووپە دژبەرەکانی ئەمریکا و کەمکردنەوەی نیگەرانی و داواکارییەکانی ئەوان ناو دەبات و پێی وایە کە ناگاتە کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکان.

وەرگێڕە عێراقییەکان هیوایان بە وەرگرتنی ڤێزەی کۆچکردن بۆ ئەمریکا نەماوە

محەممەد، وەرگێڕێکی دیکەیە کە لە ساڵی 2012 تا ئێستا لە چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤێزەی ئەمریکا ماوەتەوە. ئەو دەڵێت: ” تەنیا بیر لە داهاتووی خێزانەکەم دەکەمەوە، من باوکی چوار کچم “.

شێرزاد جەواهیر خوزەیر، مامۆستای زانکۆی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە قوبرس و شارەزا لە کاروباری ناوچە کێشە لە سەرەکانی عێراق کە نیشتەجێی هەولێرە، بە هەمان شێوە باس لە بێهیوایی عێراقییەکان لە وەرگرتنی ڤێزەی ئەمریکا دەکات و دەڵێت کە لە فەیسبوکەوە باسکردنی شێوازەکانی دیکەی کۆچکردن بەدەر لە وەرگرتنی ڤێزەی s.i.v زیادی کردووە.

خوزەیر کە پێشتر وەک وەرگێڕ هاوکاریی ئەمریکییەکانی کردووە، دەڵێت: ” لەم ڕۆژانەدا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک سەبارەت بە چۆنیەتی کۆچکردن بۆ ئەمریکا لە ڕێگای ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچەوە باس دەکەن، ئەمەش پیشان دەدات کە ڕووداوەکانی ئەفغانستان ئەوانی نیگەران کردووە و دەیانەوێت ڕێگایەک بۆ کۆچکردنی خۆیان بدۆزنەوە “.

نیگار کە وەرگێڕێکی دیکەی ئەمریکییەکان لە خانەقین بووە کە ساڵی 2014 سەردانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی کرد و لەو کاتەوە چاوەڕوانی بە ئاکام گەیشتنی داواکارییەکەی خۆیە، ئەو بە گەشبینییەوە دەڕوانێت و پێی وایە کە ئەمریکا ڕۆژێک دەگات هاوکاریی بکات تا عێراق بە جێ بێڵێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هێشتا بانگەشەی ئەوە دەکات کە یارمەتیدەری هاوبەشەکانی خۆی لە عێراق دەبێت. بەڵام محەممەد و عومەر دڵنیا نین کە تا چەندە بڕوایان بەو قسانەی ئەمریکییەکان ماوە، ئەوان لە ئێستادا بێکارن و چاوەڕوانی وەرگرتنی ڤێزەی خۆیانن.

عومەر بە بێهیواییەوە دان بەوەدا دەنێت کە بە هاوکاریکردنی ئەمریکییەکان داهاتووی خێزانەکەیی لە ناو بردووە./.

Previous Post

ئێران ئامادەیی خۆیی بۆ بەشداری لە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی موسڵ ڕاگەیاند

Next Post

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دانوستانەکانی ڤیەننا دەبێت ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر بکات

RelatedPosts

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس
ڕاپۆرت

نهێنی باڵادەستی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە کەنداوی فارس

حوزه‌یران 7, 2025
شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان
ڕاپۆرت

شیکارییەک بۆ 5 میحوەری سەرەکیی وتارە گرنگەکەی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە 14 ی جۆزەردان

حوزه‌یران 6, 2025
دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن
ڕاپۆرت

دەرئەنجامەکانی شکستی زایۆنیستەکان لە یەمەن

حوزه‌یران 5, 2025
ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک
ڕاپۆرت

ئیمام خومەینی؛کەسایەتییەک بۆ هەموو مێژوو و هەموو جوگرافیایەک

حوزه‌یران 4, 2025
سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو
ڕاپۆرت

سیخوڕیکردن بۆ ئێران لە ئیسرائیلدا خەریکە دەبێتە دیاردەیەکی بەربڵاو

حوزه‌یران 3, 2025
داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا
ڕاپۆرت

داعش بە “خەلافەتی سێبەر” گەڕایەوە سوریا

حوزه‌یران 3, 2025
Next Post
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دانوستانەکانی ڤیەننا دەبێت ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر بکات

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: دانوستانەکانی ڤیەننا دەبێت ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر بکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020