بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: لە پەیوەندی پیرۆزبایی وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەرەنسا و نەمسا سەبارەت بە سیاسەتی دەرەوەی هاوسەنگ و داڕشتنی پەیوەندییەکان لە گەڵ یەکێتی ئەورووپا، ناردنی ڤاکسێن، ئەفغانستان، ناوچەکە و ڕێکەوتنی ناوەکی وتووێژ کرا.
ناوبراو وتی: جەختم لەوە کردەوە کە دانوستانەکانی ڤیەننا دەبێت ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران دەستەبەر بکات و هەڵسووکەوتی نابەرپرسانە و بێ بەڵێنی یەکێتی ئەورووپاش دەبێت کۆتایی بێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتووێژی تەلەفوونی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی کە دانوستانەکانی ڤیەننا قبووڵکراوە و ئەنجام دەدرێت بەڵام یەکێتی ئەورووپا دەبێت گۆڕانکاری لە هەڵسووکەوتی خۆیدا بکات و کۆتایی بەو بێ بەڵێنییەی لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەکی بێنێت./.