ڕەزا پیرا بەڕێوەبەری بەشی فریاگوزاری خێرای نەخۆشخانەکان و ڕووداوەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند کە وەرگەڕانی پاسێک لە سەر ڕێگای کامێران بۆ پاڵنگان 15 کوژراوی لێکەوتەوە.
ناوبراو وتی کە لەو ڕووداوەدا 8 کەسی دیکەش بریندار بوون.
بریندارەکانی ئەو ڕووداوە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە.
سەرنشینەکانی ئەو پاسە لە دانیشتووانی پیرسەفای مەریوان بوون کە بۆ زیارەتی حەزرەتی وەیس ڕۆیشتوون و لە نزیک گوندی تفێن پاسەکەیان وەرگەڕا و کەوتووەتە خوارەوە و لە ئاکامدا ئەو کارەساتەی لێکەوتووەتەوە./.