بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی دەنگی ئەفغان لە سەر زاری بیلال کەریمی ڕایگەیاند کە مەلا هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی تاڵیبان لە ئەفغانستان لە ئەستۆ دەگرێت و مەلا عەبدولغەنی برادەریش دەبێتە سەرۆکی جێبەجێکاری ئەو حکومەتە.
کەریمی ڕایگەیاندووە کە دانوستانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەتی نوێ کۆتایی هاتووە و لە گەڵ سەرکردەکانی حکومەتی پێشووش دانوستان کراوە تا لە زووترین کاتدا حکومەتێک پێک بهێندرێت کە بۆ گەلی ئەفغانستان سەرچاوەی خێر و خزمەتگوزاری بێت.
چەند بەرپرسێکی تاڵیبان ڕایانگەیاندووە کە سەرکردەکان و بەرپرسانی حکومەتی پێشووی ئەفغانستان لە کابینەی نوێدا بوونیان نییە بەڵام حکومەتەکە، حکومەتێکی بنکەفراوان دەبێت./.