بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا وتی کە ئەفغانستان لە قۆناغێکی هەستیاردایە و تاڵیبان دەبێت لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر هاوکاریی هەبێت.
ناوبراو وتی: پەراوێزخستنی تاڵیبان وەڵامێکی گونجاو بۆ ئەم هەلومەرجە نییە، لە بەر ئەوەی کە لە ڕابردوودا پەراوێزخستنی ئەو گرووپە بووە هۆی دابینکردنی هەلومەرجی ئێستای ئەفغانستان.
قەتەر بە وڵاتێکی نزیک لە گرووپی تاڵیبان دادەنرێت و پێشتریش ڕۆڵی نێوەندگێڕی لە نێوان ئەو گرووپە و حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی لە ئەفغانستان هەبووە./.