بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی کارەبای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە هاوردەی گازی ئێران بە ڕێژەی 41 ملیۆن مەتری سێجای ڕۆژانە کەمیکردووە و ئەمەش کەمبوونی وەبەرهێنانی کارەبای لێکەوتووەتەوە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی کارەبای عێراقدا هاتووە کە دابەزینی هاوردەی گازی ئێران وایکردووە کە ڕۆژانە 5500 مێگاوات کارەبا کەم ببێتەوە.
وەزارەتی کارەبای عێراق ڕایگەیاندووە کە لە گەڵ وەزارەتی وزە و باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا بۆ ڕوونکردنەوەی هۆکاری دابەزینی هەناردەی گاز لە پەیوەندیدایە./.